خولی ڕاگه‌یاندنه‌كانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامه |
چاودیر یه‌كه‌م بلیتی
چوارگۆشه‌ی زیڕین ده‌گرێت، ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش براوه ده‌بێت
سلێمانی/ سدیق عه‌واڵی
له یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی (مینی فوتبوڵ ) ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی
شاری سلێمانی كه له یاریگای چیمه‌نی ده‌ستكردی یانه‌ی نه‌ورۆزو یاریگای
نوێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی
رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی رێباز فاوه‌نده‌یشن
به‌رێوه‌ده‌چێت، رۆژی26/7 دوو یاری دیكه‌ی خوله‌كه له و دوو یاریگایه‌دا ئه‌نجامدران
له‌یه‌كه‌م یارییداو له یاریگای نه‌ورۆز پێكهاته‌ی تیپی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
و ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده به‌یه‌كگه‌یشتن هه‌ردوولا هه‌وڵێكی زۆریاندا به‌و
ئامانجه‌ی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تیپیه‌كه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه،
یارییه‌كی تا راده‌یه‌كی گرنگ و ئاست
 |
|
خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان كۆتایهات |
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نازناو
پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستدێنێت
دوینێ هه‌ینی له دواجه‌وله‌ی یارییه‌كانی خولی
باله‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی 3
_ 1 گێم له یانه‌ی ئارارات به‌رێته‌وه، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كۆی خاڵه‌كانی
پێشمه‌رگه ده‌بێت به 34 خال و نازناو پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستدێنێت،
گه‌رچی یارییه‌كی دواخراویشی ماوه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست
ناكات له ڕیزبه‌ندی یانه‌كاندا، یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌نجامیكی گوماناویدا 3 _ 0
گێم له یانه‌ی هێرشی برده‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بووه 28 خاڵ كه هه‌مان خاڵی
یانه‌ی شه‌قلاوه‌یه به‌لام به جیاوازی خاڵی یارییه‌كان یانه‌ی هه‌ولێر بووه
دووه‌م و یانه‌ی شه‌قڵاوه بووه سێیه‌م، ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو له
چواره‌م تا كۆتایی (شۆریجه، دهۆك، نیشتمان، سۆلاڤ، ئه‌كاد، هێرش، ئارارات).
 |
|
خولی یانه بژارده‌كانی عێراق/ قۆناغی دووه‌م |
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌مووی
به به‌رامبه‌ربوون كۆتایهات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25/7 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می
قۆناغی دووه‌می خولی یانه بژارده‌كانی عراق گروپی یه‌كه‌م و دووه‌م كرا،
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌رچواری به به‌رامبه‌ر بوون، دوانیان به‌بێ گۆڵ و دوانیان
به 2 _ 2 گۆڵ ته‌واو بوو، یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌می گروپی یه‌ك میوانداری یانه‌ی
مینای كرد مینا توانی خاڵێكی گرنگ و دوو گۆڵ له هه‌لێر بسه‌نێت، یانه‌ی دهۆك
یه‌كه‌می گروپی دوو میوانداری یانه‌ی كاره‌بای كرد ئه‌نجامی ئه‌م یارییه‌ش وه‌ك
یارییه‌كه‌ی پێشوو بوو، ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
سه‌ناعه 0 × 0 جه‌وییه.
دهۆك 2 × 2 كاره‌با.
هه‌ولێر 2 × 2 مینا.
نه‌وتی باشور 0 × 0 ته‌ڵه‌به.
 |
|
خولی ڕاگه‌یاندنه‌كانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامه |
Pukmedia خێراترین گۆڵ
تۆمارده‌كات، كوردستانی نوێش ده‌باته‌وه
سلێمانی / سدیق عه‌واڵی
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی مینی فوتبۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی شاری
سلێمانی كه له یاریگای چیمه‌نی ده‌ستكردی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن لیژنه‌ی
سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی
رێباز فاوه‌نده‌یشن به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی25/7 دوو یاری تری ئه‌و خوله
ئه‌نجامدران له‌یه‌كه‌م یارییدا كه به‌یارییه‌كی به‌هێز و پر له كێبركێ ته‌ماشا
ده‌كرا تیپی كوردستانی نوێ پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له به‌رامبه‌ر تیپی
پارێزگاران كه‌دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به تیپی نمونه‌یی دانراوه به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌وه‌بوو
هه‌ردوولا هه‌وڵ وماندوبونێكی زۆریاندا به‌و ئاراسته‌ی یارییه‌كه له
 |
|
باسكه‌ی كچانی سلیمانی و دهۆك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هینا |
پاڵه‌وانێتی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ
یاری باسكه‌ی كچان

ڕۆژی 5 شه‌ممه ڕێكه‌وتی 25/7 هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلیمانی
میوانداری پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد ، به
به‌شداری هه‌لبژارده‌ی شاره‌كانی ( سلێمانی / هه‌ولێر / دهۆك / كركوك ) یاری
یه كان به‌شێوازی دوری به‌ڕیوه ده‌چێت .
ئه‌م خوله له لایه‌ن نوسینگه‌ی ئافره‌تانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان و به
هاوكاری هه‌ردوو یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان و باسكه‌ی لقی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
یاری یه‌كانی ئه‌مڕۆ :-
سلێمانی / كركوك
77 / 17 خال
دهۆك / هه‌ولێر
60 / 44 خال
بڕیاره سبه‌ینی هه‌ینی ئه‌م یاری یانه ئه‌نجام بدریت :-
( سلێمانی / هه‌ولێر ) كاتژمێر
9.30 سه‌رله‌به‌یانی
( كركوك / دهۆك ) كاتژمێر 11.00
سه‌رله‌به‌یانی.
 |
|
به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تایبه‌ت و به سه‌رپه‌رشتی نوینه‌رایه‌تی بتوێن |
دوو خولی داوه‌ری و ڕاهینان بۆ
لاوانی ناوچه‌كه به‌ریوه‌چوو 
ڕۆژانی 21 بۆ 24/7 به‌سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی
بتوینی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به ئاگاداری یه‌كیتی تۆپی پێی سلێمانی،
هه‌ردوو داوه‌ر و ڕاهینه‌ری ناوداری شاری سلێمانی و كوردستان، داوه‌ری نیوده‌وڵه‌تی
پێشوو (سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم) و ڕاهینه‌ر وانه‌بێژ (خه‌سره‌وگورون قه‌ساب) له
هه‌ڵویتیكی كه‌م وینه و له خۆبوردوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان دوو خولی داوه‌ری و
ناوبژیوانیان بۆ داوه‌ران و ڕاهینه‌ران و لاوانی ناوچه‌ی بتوین له ڕانییه
كرده‌وه، وانه‌كان هه‌ردوو لایه‌نی (تیوری و پراكتیكی) له خۆگرتبوو، له
وانه‌كانی داوه‌ریدا (40 ) كه‌س و له ڕاهینه‌ریدا (39 ) كه‌س به‌شدارییانكرد،
تیایدا به‌به‌كارهینانی گشت تواناكان تازه‌ترین شیوازی ڕاهینان و داوه‌ریكردنیان
فێركرا، پاشان تاقیكردنه‌وه‌یان پێكراو بڕیاره به‌گویره‌ی ئه‌نجامی
تاقیكردنه‌وه‌كانیان بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنیان پێبدرێت، هیوادارین نمونه‌ی ئه‌م
كاره جوان و پرسودانه زۆر بێت و خه‌ڵكانی شاره‌زامان بتوانن سود بگه‌یه‌نن به
لاوانمان له شوینه دوره‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هیوان ڕۆژێك كه‌سێك و به‌رپرسێك
و پسپۆڕێك سوودیان پێبگه‌یه‌نێت.
چه‌ندین وێنه‌ی جوانی خوله‌كه.
 |
|
پاش ته‌واوبونی واده‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئۆڵۆمپی جیهانه‌وه |
عێراق ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت
به‌شداری ئۆلۆمپیادی به‌كین بكات
ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه 24/7 لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهان
به‌فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌رزشی عێراقی ڕاگه‌یاند كه عێراق بۆی
نییه به‌شداری له چالاكییه‌كانی خولی ئۆلۆمپیادی په‌كین بكات كه بڕیاره 8/8
ده‌ستپێبكات، له‌و نامه‌یه‌دا كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئۆڵۆمپی جیهان
(بیارمیرۆ) و به‌ریوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئه‌سیه‌وی (حسێن موسلم) ناردویانه
تیایدا هاتووه كه (لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی جیهان به فه‌رمی بڕیاریداوه له‌سه‌ر
بێبه‌شكردنی عێراق له
 |
|
پاش به‌شداریكردنی له ڤیڤا |
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی
كوردستان به‌شداری خولێكی نێوده‌وڵه‌تی دیكه ده‌كات
كاروان شێخ زیره‌ك
دوای به‌شداریكردنی له جامی ڤیڤا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ، هه‌ڵبژارده‌ی
تۆپی پێی كوردستان به‌شداری له خولێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات .
ئه‌میر حاجی داوود به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌رێمی
كوردستان به ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی
كوردستان سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی له خولێكی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئێران
ئه‌نجام ده‌درێت، داوه‌تنامه‌یه‌كی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ولاَته‌وه
پێگه‌یشتوه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ئه‌وه‌شی
ئاشكرا كرد: خوله‌كه له‌نێوان
 |
|
بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان و به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی یارییه‌كه |
دیواری ده‌ستكردی به‌رده‌وانیی
فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان كرایه‌وه
تریفه نانه‌كه‌لی/ پیرمام
سێشه‌ممه‌ی رابردوو 22/7 كاتژمێر 11 ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی وه‌رزشیی ئارارات له
پیرمام فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان هه‌ستا به مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین
دیواری ده‌ستكردی به‌رده‌وانی له كوردستان. ئه‌م كاره بۆ ناساندنی خه‌ڵكی
كوردستانه به‌و یارییه وه‌رزشییه و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره یارییه
پێویسته له كوردستانیش ئه‌نجام بدرێت چونكه ناوچه‌كه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه‌دا شێخ سیروان و سامی سه‌عید ئه‌مینداری گشتیی لیژنه‌ی
ئۆڵۆمپیی كوردستان ئاماده بوون. له سه‌ره‌تادا ئنوه‌ر عه‌لی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری
فیدراسیۆن وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و پاشانیش ئه‌مینداری گشتیی لیژنه‌ی
ئۆڵۆمپی وتاری لیژنه‌ی ناوبراوی بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه.
 |
|
خولی ڕاگه‌یاندنه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه |
زاگرۆس
یه‌كه‌م تیپه ماڵئاویی له خولی راگه‌یاندنه‌كان
ده‌كات
سلێمانی / سدیق عه‌واڵی
به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی و به
هاوكاری رێباز فاوه‌نده‌یشن یارییه‌كانی خولی مینی فوتبۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی
له یاریگای بچوكی یانه‌ی نه‌ورۆزی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و رۆژی 24/7
به‌ناو بژیوانێتی سه‌باح حمه‌ره‌زا دوویاریی تری ئه‌و خوله ئه‌نجامدران،
له یه‌كه‌م یارییدا هه‌ردوو گۆڤاری رێبه‌ری وه‌رزش و سه‌ته‌لایتی گه‌لی
كوردستان به‌یه‌ك گه‌یشتن دوای یارییه‌كی جوان و سه‌رنج راكێشی دوو تیپ هه‌روه‌ها
پاش ئه‌وه‌ی دوو تپیی راگه‌یاندن به4 گۆڵ
 |
|
له‌چواره‌مین قاره‌مانێتی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بدا |
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میدالی
برۆنزی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌رید ئاڵتونه‌كه‌ی برد
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/
نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
سه‌عات (9:30)ی به‌یانی رۆژی (23/7)، له‌هۆڵی ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ی شاری
عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، له‌حه‌وته‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیی تیپی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی
عه‌ره‌بدا، جه‌وله‌ی نۆیه‌م و كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامدرا، تیپی كچانی
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌دوا جه‌وله‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌داو
له‌لایه‌ن یاریزانان (چنار وریا و زینه باسل و دڵپاك ئیبراهیم)ی یاریزانانی تیپه‌كه‌وه،
هه‌رسێ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تیپی یانه‌ی (شه‌باب ئه‌لخه‌لیل)ی فه‌له‌ستین
به‌بردنه‌وه كۆتایپێهێنا، كۆی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانیان گه‌یانده (18,5) و پله‌ی
سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركردو میدالی برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا،
تیپی یانه‌ی به‌رید-ی به‌غداش (21) خاڵیان كۆكرده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان
ده‌سته‌به‌ركرد و میدالی زێڕیان پێبه‌خشرا، له‌پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌شدا،
تیپی یانه‌ی لوبنان-ی لوبنان هات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی (19) خاڵیان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا
كۆكرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پله‌ی سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانی
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه:
 |
|
لیبرۆن جیمس بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌لبژارده‌ی باسكه‌ی ولاته‌كه‌ی دورده‌كه‌ویته‌وه |
پێكانی جیمس له كاتی مه‌شق
ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا

یایزانی باسكه‌ی هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكی و
ئه‌ستیره‌ی یانه‌ی كلیفلاند ( لیبرۆن جیمس ) ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه له كاتی مه‌شقدا له
گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی بۆخۆئاماده كردن بۆ ئۆلۆمپیادی پكین توشی پێكانێكی
قورس له پاژنه‌ی پێی ڕاستی دا هات .، ئه‌م پێكانه له‌وانه‌یه ببێته ڕێگر
له‌به‌رده‌م ئه‌و یاری یه ی كه بریاره هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ل
هه‌لبژارده‌ی كندا ئه‌نجامی بدات رۆژی هه‌ینی داهاتو .
بریاره هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا 2 یاری ئه‌نجام بدات بۆ خۆئاماده‌كردن یه‌كیكیان له
ماكاو و ئه‌وی تریان له شنغهای پێش ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیاد كه روبه‌ڕوی اسپانیا ی
پاله‌وانی جیهان و دوه‌می ئه‌وروپاده ببێته‌وه .
 |
|
هه‌رقلی ئێران به شداری ئۆلۆمپیاد ناكات |
رضا زاده له ئۆلۆمپیاد
دورده‌كه‌وێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كانی یه‌كێتی
به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئێران ( محمد عبد الله ) ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه له لێدوانیكدا
ڕای گه‌یاند كه پاڵه‌وانی ئۆلۆمپی ئێرانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ره‌زا زاده
له ستافی تیمی ئۆلۆمپی ئێرانی دورخرایه‌وه له‌به‌ر ته‌واو ئاماده نه‌بونی بۆ
به‌رگری كردن له نازناوه‌كه‌ی
ناوبراو هۆكاری ئاماده نه‌بونی ته‌واوی ره‌زا زاده‌ی گێرایه‌وه بۆ ئه‌و ئازاره
تونده‌ی له سك و هه‌ناوی دا له ماوه‌ی مه‌شقدا توشی هات و پزیشكه‌كان ڕایان
له‌سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ربڕی به‌م پێیه بوار ده‌درێته یاریزانی
لاوی ئێرانی رشید شریفی كه نوینه‌رایه‌تی ئێران بكات بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی
قورسایی و محمد عبدالله هیچ زانیاری یه‌كی له‌سه‌ر شه‌ریفی به
ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌به‌خشی
 |
|
خولی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب |
لیدوانه‌كانی به‌رپرسانی
شه‌تره‌نجی عێڕاق سه‌باره‌ت به خوله‌كه
سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی
عیراق: پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵ، له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی
رابروو به‌هێزتره
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل: له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا
چه‌ندین یانه‌ی به‌هێز به‌شداریانكردووه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش هه‌روا
ئاسان نییه
سوعاد عه‌بدولئه‌میر: هیوا ده‌خوازم
تیپی یانه‌ی به‌رید له‌و پێگه‌یه‌ی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بمێنێته‌وه
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی
رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان  
دوای كۆتایهاتنی جه‌وله‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می یارییه‌كانی چواره‌مین پاڵه‌وانێتی
شه‌تره‌نجی تیپی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، هه‌ردوو تیپی یانه‌ی به‌ریدی به‌غداد
و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، خۆیان له‌پله‌كانی یه‌كه‌م
و سێیه‌می ریزبه‌ندی تیپه به‌شداره‌كاندا بینیوه‌ته‌وه كه‌لێره‌وه ده‌توانین
بڵێین هه‌ردوو تیپ تاكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئه‌گه‌ر بێت و به‌و ئاسته‌وه
یاریبكه‌ن، تیپی یانه‌ی به‌رید له‌و پێگه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و تیپی یانه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش ئه‌نجامی باشتر ده‌سته‌به‌رده‌كات و ده‌توانێت خۆی بگه‌یه‌نێته
پله‌كانی سه‌روتر، سه‌باره‌ت به‌دوو یانه‌ی ناوبراوی به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌داو
ئه‌و ئه‌نجامه باشانه‌ی تاكو ئێستا به‌ده‌ستیانهێناوه، زافر عه‌بدولئه‌میری سه‌رۆكی
یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عیراق-ی یاوه‌ری وه‌فدی دوو تیپی ناوبراو و ئه‌سعه‌د
ئیسماعیل-ی سه‌رۆكی وه‌فدی تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و
ناوبژیوان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سوعاد عه‌بدولئه‌میر سه‌لوم-ی سه‌رۆكی
وه‌فدی تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی به‌ریدی به‌غداد-مان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه
دوواند:
 |
|
قاره‌مانیتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عه‌ره‌ب |
به‌رید بووه قاره‌مانی خوله‌كه‌و
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌پله‌ی سێه‌مدا ماوه‌ته‌وه
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/
نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
سه‌عات (4)ی عه‌سری رۆژی (22/7)، له‌هۆڵی ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ی شاری عه‌ده‌نی
یه‌مه‌ن، له‌شه‌شه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیی تیپی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بدا،
جه‌وله‌ی هه‌شته‌م كه جه‌وله‌ی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو، ئه‌نجامدرا،
تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له‌و سێ یارییه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر
تیپی یانه‌ی (كه‌مه‌ران)ی یه‌مه‌ن ئه‌نجامیاندا، دوویاری به‌بردنه‌وه‌و یارییه‌كیش
به‌یه‌كسانبوون و كۆتایپێهات، بردنه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، یاریزانان
دڵپاك ئیسماعیل و چنار وریا كه‌یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بوو له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا،
تۆماریانكردوو هه‌ریه‌كه‌یان له‌یاریزانان (ئه‌مه‌ل جه‌میل و مه‌دا شه‌ریف)یان برده‌وه،
به‌ڵام زینه باسل نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆماربكات و یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزان
(ئومه‌یمه عه‌وز) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات، دوای كۆتایپێهاتنی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش،
تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی (15,5) خاڵ، له‌پله‌ی سێیه‌می
ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیییه‌كه‌دا مایه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندی سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانه،
له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه:
 |
|